زانستی تەجوید


تەجویدسـەرەتــا

زانستی تەجوید

ألحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على خير خلقه وصفوة رسله وأنبيائه محمد () الداعي الى الحق والهادي الى أقوم سبيل، وعلى آله الطيبين الطاهرين، واصحابه الكرام، ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين. أما بعد:
خودای گەورە دەفەرموێ:

{{الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلاَوَتِهِ أُوْلَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمن يَكْفُرْ بِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿١٢١﴾}}. ألبقرة.
واتە: دەستەیەک لەوانەی کە کتێبمان پێبەخشیون (قورئان) بەچاکی و بەوردی دەوری دەکەنەوە، ئەوانە باوەڕیان پێی هەیەو باوەڕی پێ دەهێنن، بەڵام ئەوەی بڕوای پێی نەبێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە لە خەسارەتمەندو زەرەرمەندەکانن.

خۆشەویستان
:
خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز فەزلێکی زۆر گەورەی هەیە وە هۆیەکە بۆ چەندان چاکەو پاداشت لای خودای گەورەو میهرەبان، کە لەوئایەتەی سەرەوە باسمان لێکرد. هەروەها پێغەمبەری خودا () دەربارەی فەزڵی قورئان فەرموویەتی:
((إقرأوا القرآن فَإِنَّهُ يأتي يَومَ القيامَةِ شَفيعاً لأَصحابِهِ)). واتە: قورئان بخوێنن چونکە لەڕۆژی دوایی دا تکا کارە بۆ خاوەنەکانی.

هەروەها فەزڵی دیکەی زۆری هەیە کە لەزۆر فەرموودە ڕاستەکان باسی لێ کراوە. بۆیە دەبێ هەوڵی ئەوە بدەین ئەو خێرو فەزڵانەی قورئان خوێندن لەخۆمان نەکەین گەر نا سەرگەردان و دڵ نەخۆش دەبین، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خودا پەنامان بدات توشی دەردو بەڵا دەبین، جا یەکێک لەو بەڵاو نەخۆشیانە ـ بگرە سەخترینیان ـ بریتی یە لەدوورکەوتنەمان لەقورئانی پیرۆز لە کەلامی پەروەردگار لەبەرنامەو یاسای ژیان، هەر لەڕووی حوکم و یاساو دەستورەوە و هەم لەڕووی فێر بوون و گوتنەوەو هەم لەڕووی زانستەکانیەوەو هەم لەڕووی لەبەرکردن و دەورکردنەوەو خوێندنیەوە.... جا بێگومان چارەسەری سەرەکیش بۆ ڕزگاربوونمان لەهەموو نەخۆشی و گیروگرفتەکانی ژیان بریتی یە لە گەڕانەوەمان بۆ لای قورئانی پیرۆزو خوێندوەو گوتنەوەو فێربوون و وورد لێ بوونەوەی و تێگەیشتن لێی و کارپێ کردنی، جا یەکێک لەهۆکارە سەرەکی یەکان بۆزیاتر نزیک بوونەوەو چێژ وەرگرتن لەقورئان بریتی یە لە زانستی هونەری تەجوید واتە: پەیڕەو کردنی ئەو یاسایانەی کە پێویستە ڕەچاوبکرێن لەکاتی قورئان خوێندندا، بەو شێوەیەی کە هاوەڵان (خودایان لێ ڕازی بێت) لە پێغەمبەری خوداوە () وەریانگرتووە. خودای گەورە لە بەشێک لە ئایەتی ژمارە (٤) لە سورەتی (ألمُزَّمِّل) فەرموویەتی: {{وَرَتِّلِ الْقُرْآنَ تَرْتِيلًا}} واتە: کاتێک قورئانت خوێندەوە پێتەکانی ڕوون بکەوەو بەلەسەرخۆیی بیخوێنەوە. "بێگومان ئەوەش ناکرێت ئەگەر بەتەجویدەوە نەخوێندرێتەوە"..

جا بۆ ئاسان بوونی ئەم زانستە لەسەر مسوڵمانانی کورد، بە یارمەتی خودای گەورە ئەم ماڵپەڕەم دروست کرد و هەوڵی ئەوەم داوە بە شێوەیەکی ئاسان باسی یاساکانی تەجوید بۆبەڕێزتان بکەم وەهەوڵی ئەوەشم داوە کەهەموو بابەتەکان باس بکەم، وەداوا لەبرایان و خوشکانی بەڕیز دەکەم هەر هەڵەو بیرچوونێک ـ کە هیچ کەس لێیان بەدوور نابێت ـ لەم لاپەڕەیەدا بەدی کرد با بەدیاری بۆمی بنێرن و ئاگادارم بکەنەوە، خودای گەورە پاداشتی هەموویان بداتەوە.

لە کۆتایی دا داوا لەخودای گەورە دەکەم بمان گێڕێت لەوکەسانەی قورئان زۆر دەخوێنن، وە ئیسڵاحی حاڵمان بکات، وەلەکاتی خوێندنەوەی قورئاندا تێمان بگەیەنێت لێی و یارمەتیمان بدات بۆکارکردن پێ ی وە بمان گێڕیت لەوکەسانەی ڕەزامەندی پەروەردگاریان بەدەست هێناوەو، قورئان بکاتە شەفاعەت کار بۆمان لەڕۆژی دوایی داو، لە دنیادا بمان کاتە هاوڕێ و دڵسۆزی قورئان وە ئەم کارەو هەموو کارەکانی دیکەمان بکات بە توێشویەک بۆ ڕۆژی قیامەت....

وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه اجمعين
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زانستی تەجوید

بۆ سەرەوە


بەشـی یەکـەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم



قورئانی پیرۆز

گەڕانەوە بۆ سایتی زانستی تەجوید

Online visitors counter users online