نازناوی پیتەکان یەکەم کەس کە نازناو (لقب)ی بۆ پیتەکانی زمانی عەرەبی دانا خەلیلی کوڕی ئەحمەدی ئەلفەراهیدی (الخليل بن أحمد ألفراهيدي) بوو لەکتێبەکەیدا بەناوی (ألعين). پیتەکانی دابەش کرد بەگوێرەی شوێنی دەرچوونیان لە دەمەوە. کە ئەمانەن: (١) ــ ألحروف ألجوفية ألهوائية ألمدية: بەهەر سێ (٣) پیتەکەی مەدد (ـَا، ـُو، ـِي) دەگوترێ. (٢) ــ ألحروف ألحلقية: بەپیتەکانی (ء، هـ، ع، ح، غ، خ) دەگوترێت، چونکە مەخرەجەکانیان گەرووە. (٣) ــ ألحروف أللّهَوية: بە پیتەکان (ك) و (ق) دەگوترێت، چونکە مەخرجیان لە زمانی گچکە (أللَّهَاة)ـەوە نزیکە. (٤) ــ ألحروف ألشَّجرية: بەهەریەک لەپیتەکانی (ج، ش، ض، ي) دەگوترێت، چونکە دراونەتە پاڵ کەلێنی نێوان هەردوو شەویلگەوە (شَجْرألفم) . (٥) ــ ألحروف ألذَّلقية: بە پیتەکانی (ل) و (ن) و (ر) دەگوترێت، چونکە مەخرەجیان سەری زمانە (ذَلقْ أللِّسان) . (٦) ــ ألحروف ألنَّطْعية: بە پیتەکانی (ط) و (ت) و (د) دەگوترێت، چونکە جێگەی دەرچوونیان (مخرج) پێشەوەی ئاسمانی دەم یا مەڵاشوو (نطع ألحنك)ـە . (٧) ــ ألحروف ألأَسَليَّة: بەپیتەکانی (ص) و (ز) و (س) دەگوترێت، چونکە مەخرەجیان باریکایی زمانە (أسلة أللسان) . (٨) ــ ألحروف أللّثَوية: بەپیتەکانی (ظ) و (ذ) و (ث) دەگوترێت چونکە، لە نزیك پووکەوە دەردەچن . (٩) ــ ألحروف ألشَّفَوية: بە پیتەکانی (ف، و، ب، م) دەگوترێت، چونکە مەخرەجیان هەردوو لێوە (ألشَّفَتان) . عەلامە (سەمنودی) لەم بارەیەوە دەفەرموێ: وَأَحْرُفُ المَدِّ إِلَى الجَوْفِ انْتَمَتْ وَهَكَذَا إِلَى الهَوَاء نُسِبَـــتْ وَأَحْرُفُ الحَلْقِ أَتَتْ حَلْقِيَّـــهْ وَالقَافُ وَالكَافُ مَعا لَهْـوِيَّـهْ وَالجِيمُ وَالشِّينُ وَيَاءُ لُقِّبَـــتْ مَعَ ضَادِهَا شَجْرِيَّةٌ كَمَا ثَبَـتْ وَاللاَّمُ وَالنُّونُ وَرَا ذَلْقِيَّــــهْ وَالطَّاءُ وَالدَّالُ وَتَا نِطْعِيَّـــهْ وَأَحْرُفُ الصَّفِيرِ قُلْ أسْلِيَّـــهْ وَالظَّاءُ وَالذَّالُ وَثَا لِثَوِيَّـــهَ وَالفَاءُ وَمِيمٌ وَبَا وَوَاوٌ سُمِّيَــتْ شََفَوِِيَّة فَتِلْكَ عَشَرَةٌ أَتَـــتْ تێبینی: بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی دەریچە (مخرج)ی پیتەکان، تکایە سەردانی لاپەڕەی دەریچەی پیتەکان (مخارج ألحروف) بکە
عەلامە (سەمنودی) لەم بارەیەوە دەفەرموێ: وَأَحْرُفُ المَدِّ إِلَى الجَوْفِ انْتَمَتْ وَهَكَذَا إِلَى الهَوَاء نُسِبَـــتْ وَأَحْرُفُ الحَلْقِ أَتَتْ حَلْقِيَّـــهْ وَالقَافُ وَالكَافُ مَعا لَهْـوِيَّـهْ وَالجِيمُ وَالشِّينُ وَيَاءُ لُقِّبَـــتْ مَعَ ضَادِهَا شَجْرِيَّةٌ كَمَا ثَبَـتْ وَاللاَّمُ وَالنُّونُ وَرَا ذَلْقِيَّــــهْ وَالطَّاءُ وَالدَّالُ وَتَا نِطْعِيَّـــهْ وَأَحْرُفُ الصَّفِيرِ قُلْ أسْلِيَّـــهْ وَالظَّاءُ وَالذَّالُ وَثَا لِثَوِيَّـــهَ وَالفَاءُ وَمِيمٌ وَبَا وَوَاوٌ سُمِّيَــتْ شََفَوِِيَّة فَتِلْكَ عَشَرَةٌ أَتَـــتْ