زانستی تەجوید


تەجویدپیتەکانی زمانی عەرەبی و تەواکردنی جوڵەکان

پیتەکانی زمانی عەرەبی:
زمانی عەرەبی (٢٨) پیتی نووسراو لە خۆ دەگرێ و هەندێک لەزانایان دەڵێن (٢٩) پیتە چونکە ئەوان هەمزە (ء) و الف (ا)یان لەیەك جوداکردۆتەوە، پیتەکانیش ئەمانەن:
   (ا، ب، ت، ث، ج، ح، خ، د، ذ، ر، ز، س، ش، ص، ض، ط، ظ، ع، غ، ف، ق، ك، ل، م، ن، هـ، و، ء، ي)
بۆزانیاری زیاتر کلیکی سەر ئەم وێنەیە بکە: تکایە کلیکم لەسەر بکە

حاڵەتەکانی پیتی عەرەبی :
پیتەکانی عەرەبی (٢) حاڵەتیان هەیە:
ــ یەکەم: زەنە (سکون)دار.
ــ دووەم: بزواو (متحَرِّك)، حەرەکەدار. واتە: مفتوح (فەتحە دار ) (ئەو پیتەی کە سەری هەیە)، مضموم (ضمە دار ) (ئەو پیتەی کە بۆری هەیە)، مكسور (کەسرە دار ) (ئەو پیتەی کە ژێری هەیە).

نموونەی پیتی زەنەدار (ساکن):

/
زەنەدار (ساکن) ... سکون.

نموونەی پیتی بزواو (متحرِّك):

حەرەکە
جۆر
نموونەی پیت
 
سەر (فەتحە)
ژیر (کەسرە)
بۆر (ضمە)

تەواوکردنی جوڵەکان (إتمام ألحركات) تکایە کلیکم لەسەر بکە
 پێویستە لەسەر خوێنەر کە دەمی بکاتەوە بۆ گوتنی پیتی فەتحەدار وەك گوتنی پیتی (الف) چونکە (فەتحە) خۆی پیتی (الف)ی کورتە.
 پێویستە لەسەر خوێنەر کە لێوەکانی خڕ بکات بۆ گوتنی پیتی ضمەدار وەك گوتنی پیتی (واو) چونکە (ضمە) خۆی پیتی (واو)ی کورتە.
 پێویستە لەسەر خوێنەر کەچەناگەی خواروی دابگریت بۆ گوتنی پیتی کەسرەدار وەك گوتنی پیتی (یا) چونکە (کەسرە) خۆی پیتی (یا)ی کورتە.
وەك لەو نموونەی خوارەوە:
        قَالَ    قَالُوا    قِيلَ   

 بەڵام پیتی زەنە (سکون)دار لە دەریچەکەیەوە دەردەچێت بەبێ ئەوەی هیچ کام لەوانەی سەرەوەی لەگەلدا بێت.

 تیبینی:
١ــ خوێنەر دەبێ ئاگاداری ئەوە بێت کە دەمی لەیەك شیوەدا نەهێڵێتەوە لەکاتی دەربڕینی پیتێک و دەست کردن بە دەربڕینی پیتی دوای ئەو بۆ نموونە: کەلێوەکانی خڕ دەکات بۆ گوتنی پیتی (ضمەدار) هەر لەسەر ئەو شێوە خڕی یە نەمێنێتەوە کە دەست دەکات بە پیتی دوای ئەو کەپیتێکی زەنەدارە یا دوای زەنەدارەکە کە ژێری هەیە بۆ نموونە ووشەی:
        مُحْسِنُون  
پیتی (میم) بۆری هەیە دەم خڕ دەکرێت، پیتی (حاء) زەنەدارە نابێ بەخڕی بمێنیتەوە، پیتی (سین) ژێری هەیە دەبێ یەکسەر چەناگەی خوارو دابگێریت ... هتد


٢ــ زۆر جار هەڵەی ئەوە دەکرێ لەکاتی دەربڕینی پیتی گەورە ـ قەڵەو ـ (مُفَخّم) کە فەتحەداربێت، دەم خڕدەکرێت بەتایبەتی کە پیتی (الف) بەدوایدادێت، ئەوەش نابێت چونکە دەربڕینی (فەتحە)کە بەم شێوەیە وەکو (ضمَّة)ی لێدێت. بۆ نمونە:

ووشەی: (خَالِدِين) لەگەڵ (قَالُوا) خوێندنەوەکەی بەم شێوەیە ( ) دەبێت کە (ڕاستە).      نەك بەم شێوەیە ( ) کە (هەڵەیە).

٣ ــ دەبێ حەرەکەی تەواو بدرێتە پیتەکە بەبێ جیاوازی لەنێوانیان ئەگەر لەسەرەتا، یان لە ناوەڕاست، یان لە کۆتایی ووشە دابوو، وە بەبێ ئەوەی حەرەکەکە درێژ، یان کورت بکرێتەوە، بۆ نموونە: پیتی (هاء)ی فەتحەدار (هـَ) هەمان حەرەکەتی ئاسایی خۆی هەیە لەگەڵ پیتی (هاء)ی (هـِ) کەسرەدار هیچ گۆڕانکاریان بەسەردا نایەت، بۆ نموونە:

        (هـَ)         (هـِ)

کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکان (أزمنة ألحروف ألمتحرِّكة)
کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکان بەپێی جۆرێکی دیاریکراوی خوێندنەوە (تحقيق ــ حدر ــ تدويرتکایە کلیکم لەسەر بکە) یەکسانە، واتە کاتی خایەنراوی پیتی فەتحەدار = کاتی خایەنراوی پیتی ضمەدار = کاتی خایەنراوی پیتی کەسرەدار، لەهەمان جۆری خوێندنەوەدا. بۆ نمونە:

         كُتِبَ   ــ يَعِظُكُمْ  ــ سُئِلَتْ
 ئەگەر سەرنجی ئەو نمونانەی سەرەوە بدەین دەبینین:
ـــ وشەی (كُتِبَ ): کاتی خایەنراوی پیتی كُ   = کاتی خایەنراوی پیتی تِ   = کاتی خایەنراوی پیتی بَ .
ــ هەروەها لەوشەی (يَعِظُكُمْ) دەبینین کاتی خایەنراوی پیتی (فەتحە)دار یەکسانە بە کاتی خایەنراوی پیتی (کەسرە)دار وە یەکسانە بە کاتی خایەنراوی پیتی (ضمة)دار
.
ــ هەروەها لەوشەی (سُئِلَتْ) دەبینین کاتی خایەنراوی پیتی(ضمة)دار یەکسانە بە کاتی خایەنراوی پیتی (کەسرە)دار وە یەکسانە بە کاتی خایەنراوی پیتی (فەتحە)دار.

ئەو هەڵانەی لەکاتی خایەنراوی پیتەکاندا ڕوودودات
١ــ درێژکردنەوەی کاتی خایەنراوی پیتی جوڵاو بە بەراورد لەگەڵ کاتی خایەنراوی پیتە جوڵاوەکانی تەنیشتی کە بە درێژکردنەوەی زیادە (ألتمطيط) یان (ألإدخال) ناونراوە، وەک:

  قورئانی پیرۆز ألبقرة/٦ قورئانی پیرۆز   لێرەدا هەمزەکە (کەسرە)دارە و کاتی خایەنراوی خۆی هەیە، بەڵام ئەگەر زیادەڕەوی بکەین لەخوێندنەوەیداو بلێین ( ) ئەوە وەک ئەوەی لێدێ کە پیتی (ي)یەکی زیادە خراوەتە ناو خوێندنەوەکەوە بۆیە زانایان ناویان ناوە (ألإدخال) وە ئەوەش بەهیچ جۆرێک جایز نییە کە پیتی زیادە بخرێتە ناو قورئانەوە.

 هەروەها پیتی (ك)ی (ضمة)دار لە وشەی (قورئانی پیرۆز ألبقرة/٢٣ قورئانی پیرۆز ) کاتی خایەنراوی خۆی هەیە، بەلام ئەگەر زیادەڕەوی بکەین لە خویندنەوەیدا و بڵێین ( ) و بە هەڵە حەرەکەی (ضمة)ـەکە درێژ بکەینەوە، وا بەرگوێ دەکەوێ کە ئەوە پیتێکی (واو)ـە لەدوای پیتی (کاف)ـەکەوەهاتووە.

 هەروەها پیتی (م)ی (فتحة)دار لە وشەی (قورئانی پیرۆز ألزّلزلة/٧ قورئانی پیرۆز )کاتی خایەنراوی خۆی هەیە و نابێ (فتحة)ی میمەکە درێژ بکەینەوەو بڵیین ( ).

٢ــ کورت کردنەوەی کاتی خایەنراوی پیتی جوڵاو << واتە پەلەکردن لەخویندنی پیتیک لەپیتەکان بە بەراورد لەگەڵ پیتەکانی تەنیشتی >> بەبڕی سێ یەکی دەنگەکەی بەبەراورد لەگەڵ کاتی خەیانراوی پیتە جوڵاوەکانی تەنیشتی (لەدەست دانی سێ یەکی جوڵەیەک، کە زانایان پێی دەڵێن "ألإختلاس")، ئەوەش لەخویندنەوەکاندا هەیە (بەپێی جێگەی پیتەکان و یاسای تایبەتی خۆیان)* بەڵام لە ریوایەتی (حفص)دا بوونی نییە وڕاست نییە بۆ نمونە:
کاتی خایەنراوی ئەو پیتانە دەبێ یەکسان بێ وەك: (قورئانی پیرۆز ألبقرة/٦٧ قورئانی پیرۆز ).   بەڵام ئەگەر بڵێین ( ) ئەوەش هەڵەیە چونکە لەدەرکردنی پیتیک لەپیتەکان پەلە دەکەین بە بەراورد لەگەڵ پیتەکانی دیکە، ئەوەش هەروەکوو باسمان کرد لە ریوایەتی (حفص) دا بوونی نییە.
* د. أيمن رشدي سويد

 هەروەها لەم دوو نمونەی خوارەوەدا:

نمونەی یەکەم: بەم شێوەیە (قورئانی پیرۆز ألبقرة/٢١ قورئانی پیرۆز ) دەخوێنرێتەوە ...... نەک بەم شیوەیە ( ).
نمونەی دووەم: بەم شێوەیە (قورئانی پیرۆز ألبقرة/٢٦٨ قورئانی پیرۆز ) دەخوێنرێتەوە ...... نەک بەم شێوەیە ( ).      

بۆ سەرەوە


بەشـی یەکـەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم



قورئانی پیرۆز


























گەڕانەوە بۆ سایتی زانستی تەجوید