زانستی تەجوید


تەجوید(ألسـكت (بێ دەنگ بوون

ألسـكت (بێ دەنگ بوون): کلیکم لەسەر بکە
واتە بڕینی دەنگ یا پچڕاندنی دەنگ لەسەر پیتێکی قورئانی بەکاتێک کە هەناسەی تێدا وەرنەگیرێت بە نیەتی بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوە.
شوێنەکانی بێدەنگبون (ألسكت) لەقورئانی پیرۆزدا لەڕیوایەتی (حفص عن عاصم) لە چوار شوێندا هەیە کە زانایان لەسەری یەکدەنگن، کە ئەوانەی خوارەوەن:
  ١ ــ (سكتة)ی یەکەم لەسەر ئەلیف (ا)ی گۆڕاو لە (تەنوین)ـەوە، لە وشەی قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید کە دەکەوێتە سەرەتای سورەتی (ألکهف) لەکاتی گەیاندنی (ألوصل). واتە وەستان بێ هەناسە وەرگرتن لەسەر قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید هەروەها بەبێ (تەنوین)، ئەوجا بەردەوام بوون و گوتنی
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید   ، هەرچەندە وەستان (وقف) لەسەر وشەی قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ڕێپێدراو (جائز)ـە چونکە کەوتوەتە سەرەتای ئایەت، بەڵام ئەو بێدەنگبونە (سكتة) ئەو کاتە دروست دەبێت کە قورئانخوێن بەردەوام بێت لەخوێندن و گەیاندنی ئایەتەکە بەوەی دوای.
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألكهف/١ـ٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید لەکاتی وەستان:

  ٢ ــ (سكتة)ی دووەم لەسەر ئەلیف (اقورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید سورەتی یس/٥٢: لێرەدا قورئانخوێن لەسەر ئەلیفی قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ڕادەوەستێت بەبی هەناسە وەرگرتن. بەڵام ئەگەر قورئانخوین ویستی لەسەری ڕابوەستێت ئەوە بۆی دروستە چونکە وەستانی تەواو (ألوقف التّام)ـە و دەتوانێ هەناسەی تازەش وەربگرێ، بەڵام ئەگەر ویستی ڕانەوەستێ ئەوکاتە (سكتة) دروست دەبێت.
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة يس/٥٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید    

  ٣ ــ (سكتة)ی سێیەم لەسەر نون (نقورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید سورەتی ألقيامة/٢٧: لێرەدا پیتی نون (ن) ئاشکرا دەکرێت (إظهار) چونکە بێدەنگبون (ألسكت) ڕێگە لە تێهەڵکێش (إدغام)کردن دەگرێت..... بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم لاپەرەیە بکە کلیکم لەسەر بکە
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألقيامة/٢٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید    

  ٤ ــ (سكتة)ی چوارەم لەسەر لام (لقورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید لە سورەتی ألمطففين/١٤
خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألمطففين/١٤ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید    
 تێبینی: لە هەردوو حاڵەتی ٣ و ٤ (سكتة) پێویستەو هەردەبێ بکرێ و نابێ لەبیر بکرێ، چونکە بە جێ بەجێ نەکردنی (سكتة) واتاکەیان تێکدەچیت، وە بەهیچ شێوەیەک دروست نییە یاسای تێهەڵکێش کردن (إدغام)یان بەسەردا بچەسپێندرێت، کە (نون) لە (را) و (لام)یش لە (را) تێهەڵکیش بکرێت، بەلکو دەبێ یاسای ئاشکراکردن (إظهار)یان بەسەردا جێ بەجێ بکرێت و زۆر بە ئاشکرایی دەرببڕدرێن.

دوو (سكتة)ی دیکەش لەقورئان هەیە لەلای (حفص) ڕێپێدراو (جائز)ـە:
أ ــ نێوان هەردوو سورەتی (ألأنفال وألتوبة):
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألأنفال/٧٥ ألتوبة/١ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید. لێرەدا جگە لە (سكتة) گەیاندن (وصل) و وەستان (وقف) لەسەر کۆتایی سورەتەکە دروستە.
(سكتة) ....... گەیاندن (وصل) .......... وەستان (وقف) .

ب ــ نێوان هەردوو وشەی قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید و قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید في قوله تعالى:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألحاقة/٢٨ـ٢٩ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید ألحاقة/٢٨ـ٢٩.
لێرەدا بەدوو شێوە دەخوێندریتەوە ئەویش بە (سكتة) لەسەر وشەی قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید و ئاشکراکردنی و بێ هەناسە وەرگرتن بەم شێوەیە ( ).
یان تێهەڵکێش کردنی (ألإدغام): بەم شێوەیە ( ) ئەویش پێی دەگوترێ تێهەڵکێش کردنی پیتە لێکچووەکان (ألإدغام ألمتماثلين). کە بریتییە لە تێهەڵکێش کردنی دوو پیت لەکاتی دەربڕیندا وەکو یەک وابن، کە دەبینین ئەم شێوەیە زۆر بە ئاشکرایی ڕوویداوە لە ئایەتەکەدا کاتێک پیتی
(هـ ـــ گەیشتووە بە ـــ هـ).
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی تێهەڵکێش کردنی پیتە لێکچووەکان تکایە سەردانی ئەم لاپەرەیە بکە کلیکم لەسەر بکە

بۆ سەرەوە


بەشـی یەکـەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم



قورئانی پیرۆز










گەڕانەوە بۆ سایتی زانستی تەجوید