زانستی تەجوید


تەجوید شێوەکانی خوێندنەوەی قورئان

قورئان بە حەوت شێوە هاتۆتە خوارەوە

عن عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ، يَقُولُ: سَمِعْتُ هِشَامَ بْنَ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ يَقْرَأُ سُورَةَ الْفُرْقَانِ عَلَى غَيْرِ مَا أَقْرَؤُهَا، وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَقْرَأَنِيهَا، فَكِدْتُ أَنْ أَعْجَلَ عَلَيْهِ، ثُمَّ أَمْهَلْتُ حَتَّى انْصَرَفَ ثُمَّ لَبَّبْتُهُ بِرِدَائِهِ، فَجِئْتُ بِهِ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقُلْتُ: إِنِّي سَمِعْتُ هَذَا يَقْرَأُ سُورَةَ الْفُرْقَانِ عَلَى غَيْرِ مَا أَقْرَأْتَنِيهَا، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " اقْرَأْ "، فَقَرَأَ الْقِرَاءَةَ الَّتِي سَمِعْتُهُ يَقْرَأُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " هَكَذَا أُنْزِلَتْ "، ثُمَّ قَالَ لِي: "اقْرَأْ " فَقَرَأْتُ، فَقَالَ: " هَكَذَا أُنْزِلَتْ، إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ أُنْزِلَ عَلَى سَبْعَةِ أَحْرُفٍ، فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ. رواه البخاري ومسلم.
واتە: عومەری کورێ خەتتاب () دەڵێ: گوێم لێبوو (هشام)ی کوری حزام () سورەتی (ألفرقان)ی دەخوێند، جیاواز لە خویندنی من کە پێغەمبەر () خۆی بۆی خوێندبووم، خەریک بووم پەلە بکەم خویندنەوەکەی پێ ببڕم، بەڵام مۆڵەتم دا تا لێ بووەوە، پاشان بەرۆکیم گرت و بردم بۆ خزمەت پێغەمبەر ()، پێم گوت: ئەی پێغەمبەری خودا من گوێم لەمە بوو سورەتی (ألفرقان)ی خوێندەوە جیاواز لەوەی کەتۆ بۆمنت خوێندووە، پێغەمبەر () فەرمووی بەریدە، بیخوێنەوە، ئەویش هەر بەو شێوە خوێندی کە من لێم بیستبوو، پێغەمبەر () فەرمووی: بەم شێوە دابەزیوە، پاشان بەمنیشی فەرموو بیخوێنە، منیش خوێندمەوە، فەرمووی، بەم شێوە دابەزیوە، ئەم قورئانە لەسەر حەوت پیت دابەزیوە، ئێوەش ئەوەندەی بۆتان دەکرێ بیخویننەوە.

کاتێک کە قورئان هاتە خوارەوە شێوەی ئاخافتن زۆر بوو لە مەککەو دەوروبەریدا، وەك شێوەی (قریش) و (تمیم) و (أسد) و (خزاعە) و (کنانە).
جا لەبەر ئەوەی کە پێغەمبەر () خۆی لە قوڕەیش و شێوەی ئاخافتنی قوڕەیشی بوو، وە شێوەی قورەیشیش لە هەموو شێوەکانی دیکە ڕەوانتر بوو، قورئان بەشێوەی قریش هاتە خوارەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم شێوەیە گران بوو لەسەر تیرەکانی دیکە، ڕێ درا کە هەرکەسە بەشێوەی خۆی دەوری قورئان بکاتەوە، وە هەر تیرەیەک قورئانی وەرگرت لەدەم پێغەمبەر () بە شێوەی خۆی، وە هەموو تیرەیەک قورئانی دەخوێند بەو شێوەی کە لای ئاسان بوو.
ئەوە مایەوە تا زەمانی ئیمام عثمان كوڕی عفان () ئەو هەموو شێوەکانی قورئانی کرد بەیەک شێوە کە شێوەی قریش بوو، وەک باسمان کرد چوار نوسخەیان نووسیەوەو دابەشیان کرد بەسەر مەککەو کوفەو بەسرەو شامدا بۆ ئەوەی لەسەر ئەم قورئانانە قورئان بنووسنەوەو هەمووی ببێتە یەک شێوە.

خوێنەرانی قورئان و خوێندنەوەکان کلیکم لەسەر بکە

لەبارەى جياوازى خويٌندنەكانەوە كەلەخوارەوه لەگەلٌ بەناوبانگترينيان و، ئەو كەسانەى كەريوايەتيان ليٌكردوون ئاشنا دەبين: بێگومان لەناو قورئان خويٌنانى بەناوبانگ لەدواى هاوەڵانی پێغەمبەر () و تابعين، حەوت كەس ناوبانگيان دەركردووه، كە دوايى به (ألقراء ألسبعة) واتە ـ حەوت قورئان خوێنەکان ـ ناوبانگیان دەرکردووە بريتين له:
١ـ ابن عامر ألشامي (عبدالله كورى عاميرى ديمشقى)، مردووى ساڵى ١١٨ى كوٌچى.
٢ـ ابن كثير ألمکي ألتابعي (عبدالله كورى كەثيرى مەككى)، مردووى ساڵى ١٢٠ى كوٌچى.
٣ ـ اَبو عَمْرو ألبصري (ئەبو عەمر كورى عەلاى بەصري)، مردووى ساڵى ١٥٤ى كوٌچى.
٤ ـ حمزه ألکوفي (ئەبو عەمماره حەمزه كورى حەبيب زەيياتى كوفى)، مردووى ساڵى ١٥٦ى كوٌچى.
٥ـ عاصم ألکوفي (ئەبوبەكر عاسم كورى أبي النجودى كوفى)، مردووى ساڵى ١٢٨ى كوٌچى.
٦ ـ ألكسائي ألکوفي (ئەبولحەسەن عەلى كورى حەمزەى كەسائى)، مردووى ساڵى ١٨٩ى كوٌچى.
٧ـ نافع ألمدني (ئەبو عبدالله نافيع كورى ئەبى نەديمى مەدەنى)، مردووى ساڵى ١٦٩ى كوٌچى.

ريوايەت كەرانى هەریەك لەو حەوت قورئان خوێنانە بریتین لە:
١ـ ريوایەت كەرانى «ابن عامر»: هشام (كوڕى عەممارى كوڕى نیسير); ابن ذَكْوان (ئەبو عەمر عەبدولٌلاٌ كورى ئەحمەد).
٢ـ ريوايەت كەرانى «ابن كثير»: بَزّى (ئەحمەد كوڕى محەمەد كوڕى عەبدولٌلاٌ); قُنْبُل (محەمەد كوڕى عەبدورەحمان).
٣ـ ريوايەت كەرانى «ابو عمرو»: سوسى (ئەبو شوعەيب سالح كوڕى زياد); دُورى (ئەبو عەمر حەفس كورى عەمر).
٤ـ ريوايەت كەرانى «حمزه»: خَلَف (ئەبو محەمەد ئەسەد كوڕى هوشام); خَلاّد (كورى خاليدى سەيرەفى).
٥ـ ريوايەت كەرانى «عاصم»: حفص (ئەبو عەمر حەفس كوڕى سولەيمان); ابوبكر (شوعبەی كوڕى عەيياش سالم).
٦ـ ريوايەت كەرانى «كسائى»: حفص الدّورى (حەفس كوڕى عەمر); ابوالحارث (لەيس كوڕى خاليد).
٧ـ ريوايەت كەرانى «نافع»: وَرْش (عوسمان كوڕى سەعيد); قالون (عيسى كوڕى مينا).


زانايانى زانيارى قورئان، سەرەڕاى حەوت قورئان خوێنەکان، ناوى سێ كەسى ديكەيان هيٌناوه كه ئەوانيش لەقورئان خويٌندن دا ماموٌستا بوونه، بوٌيه ئەم سىٌ كەسه لەگەلٌ حەوت كەسەكەى ديكه، كۆمەڵەيەكيان پيێك هيٌناوه بەناوى (ألقراء ألعشرة). ناوى ئەم سێ كەسە بريتين له: (أبو جعفر ألمدني، يعقوب ألبصري و خلف بن هشام ألبغدادي)، بەڵام زانایان ڕای جیوازیان هەیە لەسەر (تواتر)ی خوێندنەوەکانیان. ئەم سێ قورئان خوێنە لەگەڵ ڕیوایەت کەرانیان ئەمانەن:
١ـ خَلَفْ (ئەبو محەمەد ئەسەدى كوڕى هوشام)، مردووى ساڵى 229 كوٌچى. ريوايەت كەرانى:
* اسحق (ئيسحاق كوڕى ئيبراهيم).
* ادريس (كوڕى عەبدولكەريم حەدداد).
٢ـ يعقوب (كوڕى ئيسحاق كوڕى زەيد ئەلحەزرەمى)، مردووى ساڵى 205 كوٌچى. ريوايەت كەرانى:
* رُوَيْس (محەمەد كوڕى موتەوەككيل).
* روح (ئەبولحەسەن روح كوڕى عەبدولموئمن هوزەلى).
٣ـ ابو جعفر (يەزيد كوڕى قەعقاع مەخزومى مەدەنى)، مردووى سالٌى 130 كوٌچى. ريوايەت كەرانى:
* عيسى (كوڕى وەردان).
* ابن جماز (سولەيمان كوڕى موسليم كوڕى جەمماز).

جگە لەم دە قورئان خوێنە زۆری تریش هەن، بەڵام ئەمانە زیاتر ناوبانگیان دەرکردووە و جۆری خوێندنەوەکەیان زیاتر بڵاو بویەوە، هۆی ئەم جیاوازییەش لەخوێندنەوەی قورئان خوێنەکان ئەوەیە کە هەر هۆزەو ناوچە بەپێی زاراوەکەی خۆی پێغەمبەر () قورئانی بۆ خویندونەتەوە.
جا قورئان خوین بۆی هەیە بەهەر یەکێک لە خوێندنەوەی ئەم (١٠) قورئان خوێنە، قورئان بخوێنێ، بەڵام لەسەریەتی کە تێکەڵی نەکات بەخوێندنەوەکانی دیکە، واتە بەیەک لەم (١٠) خوێندنەوانە بیخوێنێ.

لەناو قورئان خويٌنانى بەناوبانگ، خويٌندنەوەى (عاصم بن أبي ألنّجود ألكوفي) و، لەناو ريوايەت كەرانى (عاصم)، ريوايەتى (حفص بن سليمان) لەوانى ديكه لەهەمووان ڕەوانترو ڕاستترو دروستترو جيێى باوەڕتره.

جا ئەم جۆرە خوێندنەوەی کە ئەمڕۆ لە کوردستان و لە زۆربەی زۆری وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بڵاوبۆتەوە، خوێندنەوە (قراءة)ی (عاصم) بەڕیوایەت لێکردنی (حفص)ـە

هەروەها ئەم مالپەڕەی (زانستی تەجوید)ـە، کە لە بەردەستی ئێوەی بەڕیزدایە، هەر بەم ریوایەتەیە کە پێی دەگوترێ (رواية حفص عن عاصم)، بۆ ئاگاداری.


بۆ سەرەوە


بەشـی یەکـەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم



قورئانی پیرۆز


























گەڕانەوە بۆ سایتی زانستی تەجوید