زانستی تەجوید


تەجوید2 ( ألتّفخيم والتّرقيق ( قەڵەو کردن و لاواز کردن

  لامی وشەی پیرۆزی () ئەگەر ژێری توش هاتووی (ألكسر ألعارضکلیکم لەسەر بکە) لەپێشەوە بوو. وەکو:
   آل عمران/٢٦    ألزمر/٤٦

  لامی وشەی پیرۆزی () ئەگەر زەنەی (سکون)ی لەپێشەوە بوو، پێش زەنەکەش ژێری ئەصلی (ألكسر ألأصلي) هەبوو. وەکوو:
           ألزمر/٦١
پیتی ياء (ي) زەنە (سکون) دارە و پێشی ئەویش پیتی جیم (ج) ژێری ئەصلی (ألكسر ألأصلي) هەیە.

  لامی وشەی پیرۆزی () ئەگەر پیتێکی تنوین ()ی لەپێشەوە بوو. وەکو:
   ألأعراف/١٦٤    ألإخلاص١/٢
بەبەردەوام بوون (وصل) و گەیاندنی ئایەتی (١) و (٢) بەیەکەوە لە سورەتی (ألإخلاص)، (تەنوین)ی (أَحَدٌ) دەخوێندرێتەوە و زەنە (سکون)ی (تنوین)ـەکە دەکرێ بە ژێر (ألكسرة) چونکە ئەگەر نەکرێ بە (ألكسرة) ئەوە دوو پیتی زەنەدار (ساکن) بەیەک دەگەن ئەوەش لە زمانی عەرەبیدا نابێت، لەبەر ئەوە لامی وشەی پیرۆزی () بە بچووکی دەخوێندرێتەوە چونکە پیتەکەی پێشی کەسرەی بۆ دەکرێ و دەبێت بە: (أَحَدُنِ).

چەند نمونەیەکی دیکە لەسەر لامی وشەی پیرۆزی ():

قورئانی پیرۆز قورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
    قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز
قورئانی پیرۆزقورئانی پیرۆز


  (٤) پیتی ر (ألراء)ی زەنەدار (ساکن) و بزواو(متحرِّك)

پیتی ر (ألراء) بە سێ حاڵەت دەخوێندرێتەوە:
(أ): بەقەڵەوی واتە (ألتفخيم).
(ب): بە لاوازی (ألترقيق) واتە باریك کردنەوە یان ناسك کردنەوە.
(ج): خویندنەوەی بە هەردوو حاڵەت (جواز ألوجهين).

(أ): قەڵەوکردن (ألتفخيم).
پیتی راء (ر) لەو حاڵەتانەی خوارەوە بەگەورەیی و قەڵەوی دەخوێندرێتەوە
:

(١ ) ــ  ئەگەر پیتی ر (ألراء) سەر (ألفتحة)ی هەبوو. وەك:
ألبقرة/٢    ألبيّنة/٢
ئەمەش سەر (ألفتحة)ی هەیە و شەددەدارە:
ألفاتحة/٣    ألطّارق/١١

(٢ ) ــ ئەگەر پیتی ر (ألراء) بۆر (ألضمّة)ی هەبوو. وەک:
مريم/٢٥    ألكهف/٦٦
ئەمەش بۆر (ألضمّة)ی هەیە و شەددەدارە:
           طه/٦٢

(٣ ) ــ ئەگەر پیتی ر (ألراء) خۆی زەنە (سکون) داربوو بەڵام پیتی پێشەوەی بۆر (ألضمّة)ی هەبوو. وەك:
   يونس/٥٦    ألحجر/٨٧

(٤ ) ــ ئەگەر پیتی ر (ألراء) خۆی زەنە (سکون) داربوو بەڵام پیتی پێشەوەی سەر (ألفتحة)ی هەبوو. وەك:
   ألأعراف/٤    ألغاشية/١٣

(٥ ) ــ ئەگەر پیتی ر (ألراء) خۆی زەنە (سکون) داربو وو پیتی پێشەوەی ژێر (ألكسرة)ی هەبێت وە پیتەکەی پاشی (ر) پیتی (إستعلاء) بێت بە مەرجێك ئەم پیتەی (ألإستعلاء) یە ژێر (ألكسرة) دار نەبێت: ژێردار نەبێت. وەك:
   ألنّبأ/٢١    ألفجر/١٤

(٦ ) ــ ئەگەر پیتی ر (ألراء) خۆی زەنە (سکون) دار بێت و پیتی پێشەوەی ژێر (ألكسرة)ی هەبێت بەڵام ئەو کەسرەیە (أصلي) نەبێت بەڵکو توش هاتوو (كسرعارض) بێت. وەك:
   يوسف/٨١    ألنور/٥٠

(٧ ) ــ ئەگەر پیتی ر (ألراء) کەوتبووە کۆتایی وشە لەسەری وەستای و کردت بە زەنە (سکون)دار، هەروەها پیتی پێش ئەویش زەنە (سکون) دار بێت و بەمەرجێک پیتی ياء (ي) نەبێت وە پیتی پێشتری ئەویش سەر (الفتحة)ی هەبێ ( ــَ ــْ رْ ) .وەك:
   سورة ألفجر         

(٨ ) ــ ئەگەر پیتی ر (ألراء) کەوتبووە کۆتایی وشە لەسەری وەستای و کردت بە زەنە (سکون)دار، هەروەها پیتی پێش ئەویش زەنە (سکون) دار بێت و بەمەرجێک پیتی ياء (ي) نەبێت وە پیتی پێشتری ئەویش بۆر (ألضمة)ی هەبێ ( ــُ ــْ رْ ) .وەك:
   ألعصر/٢    المرسلات/٣٣


(ب): لاواز کردنەوە (ألترقيق)ی پیتی راء (ر) واتە باریك کردنەوە یان ناسك کردنەوە.
پیتی راء (ر) لەو حاڵەتانەی خوارەوە بە لاوازی دەخوێندرێتەوە:

(١ ) ــ ئەگەر پیتی راء (ر) خۆی ژێر (ألكسرة)ی هەبێ. وەكو:
   ق/١١    قُرَيْش/٢


بۆ سەرەوە


بەشـی یەکـەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم



قورئانی پیرۆز


























گەڕانەوە بۆ سایتی زانستی تەجوید