زانستی تەجوید


تەجوید(وەستان و دەستپێکردن (ألوقف والإبتداء

وەستان و دەستپێکردن (ألوقف والإبتداء):

ئەم بابەتە بەیەکێک لە بەشە گرنگەکانی زانستی (تەجوید) دادەنرێت چونکە بەهۆی زانین و جێبەجێکردنیەوە واتای ئایەتەکان ڕوون و ئاشکرا دەبێت بۆ خوینەرو بیسەر.
بێگومان هیچ خوێنەرێک ناتوانێ لەسەر خوێندنەوەی بابەتێک بەردەوام بێت و درێژە بەخوێندنەوەکەی بدات بەبێ وەستان بۆ ئەوەی هەناسە وەربگرێت و یاخود پشوو بدات، بۆیە زۆر گرنگە بۆ قورئانخوێن فێری ئەوە بێت کە لەسەر وشەیەک یا ئایەتێک بوەستێ بەبێ ئەوەی مانایان تێک بدرێت.
پێشەوا علي () لەڕاڤەی ئایەتی قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة ألمزمل/٤ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید. دەفەرموێت: ((هُوَتَجْوِيدُ الحُرُوفِ، وَمَعْرِفَةُ الوُقُوفِ))*.
واتە: چاک خوێندنەوەی پیتەکان و زانینی وەستانەکانە.
*ألإتقان في علوم القرآن للسيوطي (١/٢٢١)

پێناسەی وەستان (ألوقف):
بریتی یە لە پچڕاندنی دەنگ و وەستان لەسەر کۆتایی وشەیەک، بۆ ماوەیەک کەهەناسەی تێدا وەردەگیرێت بەنیەتی دەستپێکردنەوە.
وەستان (ألوقف) دەبێتە سێ بەش:
بەشی یەکەم: وەستانی تاقیکردنەوە (الوقف الاختباري) .... بەشی دووەم: وەستانی ناچاری (ألوقف الإضطراري) .... بەشی سێیەم: وەستانی خۆویست (الوقف الاختياري).

  بەشی یەکەم: وەستانی تاقیکردنەوە (الوقف الاختباري)

ئەم جۆرە وەستانە بۆ کاتی فیربوونی قورئان خوێندن، ئەویش کاتێک کە مامۆستا داوا لە قورئانخوێن دەکات کە لە هەندێ جێگە لە قورئانی پیرۆز بوەستی بەمەبەستی پرسیار کردن لێی و تاقیکردنەوەی، حوکمی ئەو جۆرە وەستانە ڕێپیدراو (جائز)ـە بە مەرجێک بگەڕێتەوە بۆ ئەو وشەی کە لەسەری وەستاوە و بیگەیەنێ بەدوای خۆیەوە ئەگەر پەیوەندی پێوە هەبێت بەڵام ئەگەر پەیوەندێ پێوە نەبێت، دەبێ بگەڕێتەوە بۆ وشەی پێشی وشەکەی لەسەری وەستابوو و لەوێوە دەست پێبکاتەوە.
بۆ نمونە:
مامۆستا لە قورئانخوێن داوا دەکات لەسەر وشەی (أُوفِ) بوەستێ بۆ ئەوەی دڵنیابێ کە قورئانخوێن لەسەر ئەو وشەیە بەزەنە (سکون) دەوەستێ (أُوفْ) نەک (ياء)ـەکەی لەگەلدا بخوێنێتەوە واتە بەژێر (كسرة) بیخوێنێتەوە لەکاتی وەستاندا:

قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة البقرة/٤٠ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
           

  بەشی دووەم: وەستانی ناچاری (ألوقف الإضطراري)
بریتی یە لەوەستانی خوێنەر بەهۆی نەفەس نەمانی یا وەکو کۆخەی بۆ دێت یا پشمین یا بەهۆی گریان یا خەو، یا هەر شتێکی دیکە کە ناچاری بکات ڕابوەستێت، ئەم جۆرە وەستانەش لەهەموو کاتێکدا دروستە، بەڵام چاکتر وایە کە خوێنەر هەتا دەتوانێ وشەی گونجاو هەڵبژێرێ بۆ وەستانەکەی، لەکاتی دەستپێکردنەوەشدا ئەگەر وشەی دوای وەستانەکە گونجاو بوو لەوێوە دەستپێدەکاتەوە، وەئەگەر وشەکە گونجاو نەبوو، دەگەڕیتەوە بۆدواوە بۆ ئەو شوێنەی گونجاوە بۆ دەستپێکردنەوە.
بۆ نمونە: ئەگەر قورئانخوێن ناچار بوو لەسەر وشەی ( ) ڕاوستێ لەبەر هۆیەک لەو هۆیانەی سەرەوە:

قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة الفرقان/٦٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

  بەشی سێیەم: وەستانی خۆویست (الوقف الاختياري):
بریتی یە لەوەستانی خوێنەر کە بە ویست و ئارەزووی خۆی لەسەر وشەیەک بوەستێ، واتە لەبەر ئەو دوو هۆیەی پێشوو نەبێت.
ئەم جۆرە وەستانەش دابەش دەبێت بۆ (٤) چوار بەش: أ ــ وەستانی تەواو (ألوقف ألتّام) ...... ب ــ وەستانی کیفایەت (ألوقف ألكافي) ......
ج ــ وەستانی باش (ألوقف ألحسن) ...... د ــ وەستانی ناشیرین (ألوقف ألقبیح).

أ ــ وەستانی تەواو (ألوقف ألتّام)
بریتی یە لە وەستان لەسەر وشەیەک کە مانای تەواو بێت و هیچ پەیوەندی نەبێ بەوەی بەدوایدا دێت نە لەڕووی واتاو نە لەڕووی (إعراب). وەکو وەستان لەسەر کۆتایی سورەتەکان، یا کۆتایی چیرۆکەکان، یا کۆتایی سیفاتی ئیمانداران یا بێباوەران، یا جیاکردنەوەی ئایەتی سزا لەئایەتی بەزەیی، یا تەواوبوونی باسی بەهەشت یا دۆزەخ، یا لەکاتی تەواوبوونی هەربابەتێک و دەستپێکردن بە بابەتێکی دیکە. ئەم جۆرە وەستانە جوانە لەسەری بوەستی.
بۆ نمونە:
ـــ وەستان لەسەر وشەی (آمِنِينَ) و دەستپێکردن بەئایەتی دوای ئەو. خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألحجر/٤٦ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألحجر/٤٧ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ـــ وەستان لەسەر کۆتایی ئایەت و دەستپێکردن بەئایەتی دوای ئەو. خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنجم/٥٠ ـ ٥١ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنجم/٥٢ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ـــ یان وەستان لەناوەڕاستی ئایەت، بۆ نمونە وەستان لەسەر وشەی (جَاءَنِي ). کەکۆتایی چیرۆکی ستەمکارەکەیە ئینجا لەوشەی دوای ئەوەوە دەستپێدەکرێتەوە تا کۆتایی ئایەتەکە. خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألفرقان/٢٩ ألفرقان/٢٩ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ـــ یان وەستان لەسەر وشەی (أَذِلّةً ). خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنمل/٣٤ ألنمل/٣٤ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ـــ وەستان لەسەر وشەی سەرەتای ئایەتی دووەم، بۆ نمونە وەستان لەسەر وشەی (وَبِاللَّيْلِ ). خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألصافات/١٣٧ ـ ١٣٨ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

یان وەستان لەسەر وشەی سەرەتای ئایەتی دووەم، بۆ نمونە وەستان لەسەر وشەی (وَزُخْرُفًا ). خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألزخرف/٣٤ ـ ٣٥ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ب ــ وەستانی کیفایەت (ألوقف ألكافي)
بریتی یە لەوەستان لەسەر وشەیەک تا ئەوێ ماناکەی تەواو بێت، بەڵام ئەوەی دواوەی هەر لەسەر ئەو باسە بڕوات و بە مانا پەیوەندی پێیەوە هەبێت نەک بە قسە.*
حوکمی ئەو وەستانە: وەستان و دەست کردنەوە بەخوێندنیش لەوشەی دوای وەستان پەسند کراوە.
* ألوقف ألكافي: هو الوقف على مقطع تم معناه وتعلق بما بعده معنىً لا لفظاً.

بۆ نمونە:
ـــ وەستان لەسەرەتای ئایەتەکان. خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/٣ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
 ئەم ئایەتەی سەرەوە ماناکەی تەواوە بەڵام هەر بە مانا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە دوایەوە دێت، لێرەدا خودای گەورە باس لە سیفاتی ئیمانداران دەکات کە لەئایەتی داهاتوو درێژەی هەیە و هێشتا تەواو نەبووە.
نمونەیەکی دیکە: خودای گەورە دەفەرموی:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/٤ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

ـــ یان وەستان لەسەر وشەیەک لە ناو ئایەتەکە. خودای گەورە دەفەرموێ:
قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/٣٠ قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
 ئەم ئایەتەی سەرەوە ماناکەی تەواوە بەڵام هەر بە مانا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە لە دوایەوە دێت، چونکە ئایەتەکان باس لە چیرۆکی
ئادەم () دەکات کە لەئەیەتەکانی دوای ئەویش درێژەی هەیە.

بۆ سەرەوە


بەشـی یەکـەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم



قورئانی پیرۆز


























گەڕانەوە بۆ سایتی زانستی تەجوید